بەگریی سعوودیە: 30 درۆنمان تێکشکاند
لە 25ـەمین رۆژی جەنگ لە ناوچەکە، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی سعوودیە رایانگەیاند؛ ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئدای 2026. توانیویانە رێگری لە 30 درۆن بکەن و تێکیانبشکێنن، کە پارێزگای رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان کردبووە ئامانج.
ئەم شەپۆلە نوێیەی هێرشەکان لە کاتێکدایە، دوێنێ سعوودیە رووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆن بووتەوە. بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان، هەر دوێنێ سێ مووشەکی بالیستی ئاراستەی شاری ریاز کرابوون؛ یەکێکیان لە ئاسماندا رێگری لێکرا و دوو مووشەکەکەی دیکە لە ناوچەیەکی چۆڵ و بێ دانیشتووان کەوتوونەتە خوارەوە. هەر دوێنێ لە پارێزگای رۆژهەڵات، حەوت درۆنی دیکە لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە تێکشکێنران.
لە کاردانەوەی ئەم هێرشانەدا، شانشینی سعوودیە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی کردەوە، بەگوێرەی ماددەی 51ـی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی رەوای خۆیەتی هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی سەروەریی خاک، ئاسایشی هاووڵاتیان، دانیشتووان و بەرژەوەندییەکانی بگرێتە بەر.
هەروەها سعوودیە دووپاتی کردەوە لە پاراستنی ئاسمان و خاکی وڵاتەکەی و تێکشکاندنی هەر هەڕەشەیەک کە زیان بە سەروەت و سامانی نیشتمانی بگەیەنێت، درێغی ناکات.