حەشدی شەعبی: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانمان و 14 چەکدارمان کوژران
دەستەی حەشدی شەعبی کوژرانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و 14چەکداری دیکەی راگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر بارەگای ئۆپەراسیۆنەکان لەو پارێزگایە کرانە ئامانج.
دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ماتەمینی بۆ کوژرانی کۆمەڵێک لە چەکدارەکانی راگەیاند، کە لەگەڵ "سەعد دەوای" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لە حەشدی شەعبی، لە ئەنجامی هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر بارەگای ئۆپەراسیۆنەکان گیانیان لەدەستدا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو کەسانە لە رێگەی قوربانیدان و وەفاداری بۆ عێراق و گەلەکەی، لەسەر رێبازی "شەهیدبوون" بەردەوام بوون تا گیانیان سپارد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ناوی ئەو کەسانەی لە هێرشەکەدا کوژراون پێکهاتوون لە:
1-سەعد دەوای (فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار)
2-کەرار حەیدەر شاغی
3-زیا سالم مووسا
4-جەودەت کازیم هیلال
5-یوسف حوسێن قەیسەر
6-فەیسەڵ تورکی جابر
7-ئەحمەد محەممەد جەسام
8-زەفار خوزەیر شەزەر
9-ئەحمەد حامد سەعدوون
10-زەینولعابدین عیماد عەبوود
11-حەسەن محەمەد سامر
12-حوسێن فازڵ عەلی خان
13-ئیحسان سەلیم ئیسماعیل
14-هەیسەم محەممەد مەتەر
15-محەممەد فازڵ محەمەد