ناوبانگ و لایك و كۆمێنت چی به خه‌ڵك نه‌كرد؟
نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی سیناریۆ كه له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه یاری به هه‌ستی خه‌ڵك ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
قوربانیانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان یه‌كجار زۆرن، هه‌یه خۆی وه‌ك قوربانی نیشانده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك ببزوێنێت و بیانكاته قوربانی.
له دوایین رووداوی سه‌یردا، فێڵی گه‌نجێكی میسری به‌ناوی محه‌مه‌د قمسان ئاشكرا ده‌بێت، كه له 2019ـه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆی وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی شێرپه‌نجه ناساندووه و وێنه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د له یه‌كێك له وێنه‌كاندا كه له فه‌یسبووكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كانیولای له‌ده‌ست چه‌سپاندووه و قژی خۆی تاشیوه و له‌سه‌ر كاغه‌زێك نووسیویه‌تی: "به خه‌نده له دژی شێرپه‌نجه ده‌جه‌نگم"، به‌ڵام دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ ده‌ركه‌وت، هه‌موو ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی له پێناو ناوبانگ بووه.
به‌ر له‌وه‌ی فێڵه‌كه‌ی ئاشكرا بێت، چه‌ندین كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی و میدیای میسری، محه‌مه‌دیان وه‌ك نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، باس كردووه و له چه‌ندین پێشبڕكێ و رێوڕه‌سم به‌شداریكردووه و خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێشكه‌شكراوه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئاشكرابوونی فێڵی ئه‌و گه‌نجه ئه‌وه بوو كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌رداری وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیایی ده‌بێت چونكه جه‌سته‌ی به‌رگه ناگرێت و نووسیبووی: "ئه‌و ماوه‌یه‌ی ته‌مه‌نم ماوه به ئاسایی ده‌ژیم و چێژی لێوه‌رده‌گرم، ئاماده‌شم بۆ مردن".
دوای پۆسته‌كه‌ی محه‌مه‌د، به گوێره‌ی تۆڕی جه‌نگاوه‌رانی دژه شێرپه‌نجه له میسر، ژماره‌یه‌كی زۆر له تووشبووی شێرپه‌نجه بڕیاریاندا چاره‌سه‌ری كیمیایی وه‌رنه‌گرن و چاویان لێ‌كرد، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت، محه‌مه‌د ئه‌و قسه‌یه‌ی له تووشبووێكی دیكه وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش گومانه‌كانی زیاتر كرد.
دواتر تۆڕی جه‌نگاوه‌رانی دژه شێرپه‌نجه داوای له محه‌مه‌د كرد بیسه‌لمێنێت تووشبووی شێرپه‌نجه‌یه و ئه‌وه‌ش مشتومڕێكی زۆری دروست له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئینجا محه‌مه‌د له وێنه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ دایكی ده‌ركه‌وت و تێیدا دایكی باس له‌وه ده‌كات، كه به هه‌ڵه نه‌خۆشییه‌كه‌ی محه‌مه‌د ده‌ستنیشانكراوه و ماوه‌ی دوو ساڵیش به هه‌ڵه چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت.
ئێستا داواكاری گشتی داوای له‌سه‌ر محه‌مه‌د تۆماركردووه، ئه‌ویش له‌به‌رده‌م پۆلیسی ناوچه‌ی "دسوق"ی باشووری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، دانی به‌وه‌دا ناوه له پێناو ناوبانگ ئه‌و كاره‌ی كردووه، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی وه‌رگرتبێت.
جگه له‌وه، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، محه‌مه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی له كچێكیش كردووه، له‌سه‌ر هه‌ردوو تۆمه‌ته‌كه‌ش، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
شاره‌زایانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئێستا به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی كه وه‌ك یوتیوبه‌ر یان كه‌سانی دیاری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سیناریۆی ئاماده‌كراوی پێشوه‌خته و نواندن، تا له رێگه‌یه‌وه بینه‌ر و لایك و كۆمێنتی زیاتر ده‌ستبخه‌ن و بڕێك پاره‌ی زیاتریان ده‌ستبكه‌وێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی ماشابڵ، شاره‌زایان ده‌ڵێن، به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌خۆڕاییه، خودی به‌كارهێنه‌ران ده‌بنه كاڵا و بازرگانی به لایك و كۆمێنت و كلیكهكانیان ده‌كرێت، چونكه هه‌ر كلیكێك یاخود بینینێكی یوتیوب، ده‌چێته خزمه‌ت ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌وڵی ده‌ستخستنی پاره و ناوبانگ ده‌ده‌ن.
