شۆك..مێمفیس دیپای داوا ده‌كات بـیـبه‌نـه ریال مه‌درید

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن، مێمفیس دیپای هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی بێهیوابووه له یاریكردن له بارسێلۆنا چونكه دۆخی دارایی بارسێلۆنا له‌وپه‌ڕی خراپی دایه، بۆیه ده‌یه‌وێت له ریال مه‌درید یاری بكات.
له هاوینی رابردوو دیپای هێرشبه‌ری لیۆن له‌سه‌رهێڵ بوو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ڵام له دواساته‌كان بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه.
له پرۆگرامی (دایركتۆ گۆڵ) راپۆرته هه‌واڵێك له باره‌ی چاره‌نووسی دیپای بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دیپای له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ریال مه‌درید له گفتووگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه یان كۆتایی ئه‌م وه‌رزه مێمفیس دیپای درێسی شایانه‌كان بپۆشێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، دیپای له دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر دایه، چونكه بارسێلۆنا به‌هۆی كێشه‌ی سه‌رۆكی یانه‌كه و هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخی ئابووری یانه‌كه هیوایه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه درێسی بارسا بپۆشێت بۆیه هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی ریال مه‌درید گۆڕیوه.
خۆرخی كالابریس رۆژنامه‌نووسی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دیپای ده‌یه‌وێت بچێته ریال مه‌درید و ببێته شوێنگره‌وه‌ی لوكا یوڤیچ كه به‌شێوه‌ی خواستن ریال مه‌دریدی جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئینتراخت فرانكفۆرت، به‌ڵام به‌رپرسانی مه‌درید بیرۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی دیپایان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
مێمفیس دیپای ته‌مه‌ن 26 ساڵان پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی ئایندهۆڤن و مانچێسته‌ر یونایتد كردووه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2017ـه‌وه یاری بۆ لیۆن ده‌كات، له كۆی 157 یاری 65 گۆڵ و 48 ئاسیستی كردووه، له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.