ئاماری نوێی کۆرۆنا: توشبوون بە پەتاکە دوو ئەوەندە و نیوی دوێنێیە

110 کەس تووشی پەتاکە بوون

تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 105 هەزار کەسی تێپەڕاند، وێنە: AA
تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 105 هەزار کەسی تێپەڕاند، وێنە: AA

K24 - هەولێر

لەکاتێکدا دوێنێ کەمترین کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون کە 43 کەس بوون، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ژمارەی تووشبووان بەرزبووەوە و گەیشتە دووهێندە و نیوی ئەو ژمارەیە.

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، بەپێی ئامارەکە: لە شەو و رۆژی رابردوودا 110 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، سێ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی چاکبووان لە کۆرۆنا هەر بەرزە و لەو ماوەیەدا 971 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ئاماری تایبەت بە کۆرۆنا
ئاماری تایبەت بە کۆرۆنا

هـ.ر.