پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان: ئەو دەنگەی دەبیسترێت فڕۆکەی هاوپەیمانانە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پەیامێکی دڵنیایی ئاراستەی دانیشتووانی شارەکە کرد و رایگەیاند، پێویست ناکات هیچ کەسێک تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بێت.
چوارشەممە 25ـی ئاداری 2026، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند، ئەو دەنگانەی لە ئاسمانی هەولێر دەبیسترێن، دەنگی فڕۆکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانە.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەم فڕینانە بە مەبەستی پاراستن و چاودێریکردنی ئاسمانی شاری هەولێر ئەنجام دەدرێن و هیچ مەترسییەک لەئارادا نییە.