کارۆلاین لیڤیت: ئهگهر ئێران رازیی نهبێت به رێككهوتن هێرشێكی قورسی دهكرێتهسهر
گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە دا، ترەمپ هیچ گاڵتەیەکی نییە و ئامادەیە دۆزەخ لە ناوخۆی ئێران هەڵگیرسێنێت ئەگەر ئەوان نەگەنە ڕێککەوتن، پێویستە ئێران جارێکی دیکە تووشی هەڵەی لێکدانەوە نەبێتەوە، چونکە هەر جۆرە رووبەڕووی بۆردوومانی زۆر قورستریان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،26ـی ئاداری 2026، کارۆلاین لیڤیت گوتهبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە قورسترین هێرشی مێژوویی بکاتە سەر ئێران ئەگەر تاران بە رێککەوتنێکی خێرا رازی نەبێت، جەختیشی لهوه کردەوە ئێران لە رووی سەربازییەوە تێکشکاوە و توانای بەرگریکردنی لە خاکی خۆی کاتژمێر دوای کاتژمێر بەرەو نەمان دەچێت، هەر بۆیە تاران ئێستا بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێت بۆ کشانەوە و دەربازبوون لەم جەنگە.
کارۆلاین لێڤت، گوتیشی: ترەمپ هیچ گاڵتەیەکی نییە و ئامادەیە دۆزەخ لە ناوخۆی ئێران هەڵگیرسێنێت ئەگەر ئەوان نەگەنە ڕێککەوتن، پێویستە ئێران جارێکی دیکە تووشی هەڵەی لێکدانەوە نەبێتەوە، چونکە هەر جۆرە رووبەڕووی بۆردوومانی زۆر قورستریان دەکاتەوە.
باسی لەوەش کرد، پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامیی هەیە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی چەند راپۆرتێک کە ئاماژە بەوە دەکەن تاران پێشنیازەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە.
لێڤت ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکیی واشنتن هەمیشە ئاشتی بووە و ترەمپ نایەوێت مەرگ و وێرانکاریی زیاتر ببینێت، بەڵام جەختی کردەوە کە پێویستە تاران دان بەو واقیعە نوێیەدا بنێت کە لە ڕووی سەربازییەوە بە تەواوی شکستی خواردووە. هەروەها دەشڵێت: توانای ناوەکی و توانای هێرشبەریی ئێرانمان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان پەکخستووە. "ئێستا دەبینین کە تاران بەدوای دەرچەیەکدا دەگەڕێت، چونکە درک بەوە دەکەن کە خەریکن وردوخاش دەکرێن و ئەگەر ئەوان ئامادە نەبن ئەم واقیعە قبووڵ بکەن، ترەمپ دڵنیایی دەدات کە گورزی وایان لێ بوەشێنرێت کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووبێت".