پۆلیسی سلێمانی لە دوو چالاکیدا پێنج کەس بەتۆمەتی رێگری دەستگیردەکات
"لەسەر شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە پارەیان لە خەڵک سەندووە"
K24 - سلێمانی
له دوو چالاكیی جیاجیادا مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، كه له شاخی ئه‌زمەڕ و گۆیژه رێگرییان له چه‌ند كه‌سێك كردووە.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی لەبارەی هەردوو چالاکی بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی بەمشێوەیە خستەڕوو:
"سێ رێگر" لەسەر شاخی ئەزمەڕ
پۆلیسی سلێمانی دەڵێ "پاش سكاڵای هاووڵاتییه‌ك كه له شاخی ئه‌زمەڕ له‌لایه‌ن سێ تۆمه‌تباره‌وه رێگریی لێكراوه و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل و مۆڵه‌تی شۆفێری و بڕێك پاره‌ی لێسه‌ندراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه توانرا ده‌ستگیر بكرێن".
له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستیشگیراوە به‌سه‌ر چه‌كێكدا له جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێك له جۆری (تۆیۆتا- ئه‌ڤه‌لۆن) كه به تۆمه‌تباره‌كان بووه.
بەپێی راگەیەندراوەکە: ئێستا هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تباران (ك. ك. أ.) و (ك. س. م.) و (م. ی. م.) به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 452 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
"دوو رێگری دیکە" لەسەر شاخی گۆیژە
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها دەڵێ "پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، دوو تۆمه‌تباری دیكه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیركران كه له شاخی گۆیژه ڕێگرییان له هاووڵاتییه‌ك كردبوو و بڕێك پاره‌یان لێ سه‌ندبوو. له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا له‌جۆری (نیسان- سه‌نی)".
تۆمەتبارەکان ناویان (ژ. ف. ع.) و (ف. ج. أ.)ـە کە به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 452 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.