پەیامنێری کوردستان24: لیوای 61ـی حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج

پەیامنێری کوردستان24، لە کەرکووک باس لەوە دەکات، بارەگایەکی حەشدی شەعبی دووجار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکرا و تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکان رانەگەیەنراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24، لە کەرکووک رایگەیاند: لیوای 61ـی فەوجی دووی رێکخراوی بەدر، کراوەتە ئامانج و بۆردوومانکراوە، ئەم لیوایە حەشدی عەشائیرین و لە دوای ساڵی 2018 دامەزراوە، پێش بۆردوومان فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسمان سووڕاونەتەوە و دووجار بۆردوومانی کردووە.

هەروەها ئەو ماڵانەی نزیک لە بارەگایەکە ئاماژە بەوە دەکەن، بە تەواوی شوێنەکانیان خاپوورکراوە، زیانی زۆری بە شوێنەکە گەیاندووە، دەربارەی زیانە گیانییەکان بریندار هەن و سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دوبز بە کوردستان24ـی گوت: مەفرەزەکانیان چوونەتە شوێنی بۆردوومانەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیاری لەبارەی زیانە گیانییەکان نییە، هەروەها بارەگایەکەیان نزیک لە قەزای دوبز و ماڵی هاووڵاتییان، شایتحاڵەکان باس لەوە دەکەن، ئەو ماڵانەی نزیکن لە زیانی زۆریان بەرکەتووە.

پەیامنێری کوردستان24 دەڵێت: لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران، حەوتەمین جارە بارەگا و پێگەکانی حەشدی شەعبی لە دوبز دەکرێنە ئامانج.