وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، پشتیوانی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی دووپاتکردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی ئاداری 2026، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا ، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و سەرەخۆشیی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دەربڕی و پشتیوانی ئەمەریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
لەلای خۆیەوە، سەرۆکی حکوومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەربڕی.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ئاڵنگارییە ئابورییەکان تاوتوێ کران.
I spoke with Secretary @SecRubio. He expressed his condolences on the recent loss of six Peshmerga.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) March 26, 2026
We reaffirmed our strong KRG–US relationship.
We also discussed relations between the Kurdistan Region and the Federal Government, and economic challenges.