توركیا و یۆنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستانی ئاشتییان ده‌ستپێكرد
توركیا و یۆنان ئه‌مڕۆ له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌ستیان به گفتوگۆی ته‌كنیكی كرد.
K24 – هه‌ولێر:
توركیا و یۆنان ئه‌مڕۆ له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌ستیان به گفتوگۆی ته‌كنیكی كرد.
هه‌ردوو شاندی سه‌ربازی توركیا و یۆنان له برۆكسل ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه بۆ گه‌یشتن به نه‌خشه رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌ردوولا گفتوگۆ ده‌كه‌ن و هاوكات سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به سكرتێری گشتیی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، یه‌نس ستولتنبێرگ كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، پێشتر رایگه‌یاندبوو، گه‌ڕی شه‌ست و یه‌كه‌مینی گفتوگۆی نێوان ئه‌نقه‌ره و ئه‌سینا له بیست و پێنجی ئه‌م مانگه له ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یه‌كه‌م گه‌ڕی دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، كه به "دانووستانه دۆزه‌ره‌وه‌كان" ناوده‌برێن له (2002) ده‌ستیان پێكرد و ئامانج لێیان زه‌مینه سازییه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی "دادپه‌روه‌رانه و هه‌میشه‌یی و گشتگیر" بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له ده‌ریای ئیجه و دوا گه‌ڕی ئه‌و دانووستانانه گه‌ڕی شهستهیهمین بوو، كه له‌سه‌ره‌تای (ئازار/مارسی 2016) له ئه‌سینا به‌ڕێوه‌چوون.