مهخموور.. لە کۆی 56 گوندی کوردنشین تهنیا شهشیان چۆڵ نهكراون
كوردانی مهخموور گوندهكانیان چۆڵ دهكهن
K24 – ھەولێر:
لە سنووری قهزای مەخموور لە کۆی 56 گوندی کوردنشین تەنیا شەش گوندیان ماون سەرجەمیان چۆڵکراون بە ھۆی بێ خزمەتگوزاری و فشاری زۆری ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و تەنانەت داعشیش.
کوردستان24 چووە نێو یەکێک لەو گوندانە و لە ھۆکارەكانی چۆڵکردنی ئەو گوندانەی کۆڵێەوە و خەڵکی گوندەکەش رایانگەیاند، بە ھەموو شێوەیەک فشارمان لێدەکەن تا گوندەكانمان چۆڵ بکەین.
مام کەمال لهدایكبووی (1957)، ئهو هیچ كات زێدی خۆی بەجێ نەھێشتووە، بەڵام خراپی گوزەران و دۆخى ئەمنى سنوورەكە زۆری بۆ ھێناوە و دواجار لەگەڵ بەشێکی زۆر لە خەڵکی گوندەكه زيدى خۆى بەجێھێشتووە.
مام كەمال گوتی: ئیدارەی کەرکوک ھەموو دژایەتییەکمان دەكات تەنانەت کارەبای گوندە کوردنشینەکانیشیان بڕیوە بۆ ئەوەی ناچارمان بكەن بڕۆین و گوندەكانمان جێبێڵین.
دانيشتووانى گوندەکانی سنووری مەخموور و سەرگەڕان بە دەست بێ ئاوی و کارەبا و خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن.
کاکی فەتاح، گوندنشینێكی دیكەیە لە دانیشتوانی ئەو گوندانە گوتی: ھیچ لایەک وەڵامی داواکارییەکانمان نادەنەوە. گوتیشی: تەنھا پێنج گوند لە سنووری دیبەگە ماوەتەوە کە خەریکی کشتوکاڵن، گونديش ھەیە لەم سنوورە بە تەواوی چۆڵکراوە.
لە سنوری قەزاى مەخموور و شارەدێى دیبەگە و بەشێکیش لە سەرگەڕان گوندنشینان بە ھۆی کێشەی زەوی و زار و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە گوندەکانیان بەجێدەھێڵن.
لە دوای ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، لە لایەک داعش و لە لایەکیش سوپاى عێراق و حەشدی شەعبی گوندنشینانیان ناچاركردووە گوندەکانیان چۆڵ بکەن، ئەمەش تەعریبێکی ئاشکراییە رووبەڕووى گوندە کوردنشینەکان دەبێتەوه.
لە 56 گوندی کوردنشینی سنووری قەزای مەخموور تەنھا 6 گوندیان دانيشتوانى تێدا ماوە، ئەوانی دیکە یان لەبەر بێ خزمەتگوزاری چۆڵکراون یان بەزۆر ناچاریان کردوون چۆڵی بکەن.