ئێران کوژرانی شەش دیپلۆماتکاری لە لوبنان راگەیاند
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، کوژرانی شەش دیپلۆماری لە لوبنان بە فەرمی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاندووە، ئەو کردەیەی ئیسرائیل دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر بنەما سەرەکییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 27ی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا هەڵوێستی توندی خۆی بەرانبەر بەو هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی حەوانەوەی دیپلۆماتکارەکانی لە بەیرووت راگەیاند و ئاماژەیداوە "ئەو تاوانە قێزەونەی ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی چەند دیپلۆماتێکی ئێرانی لە لوبنان، بە توندی سەرکۆنە دەکەین".
هەروەها ئاماژەیداوە "تیرۆرکردنی دیپلۆماتە ئێرانییەکان، نموونەیەکی زیندووی تیرۆرێکی رێکخراو و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر بنەما سەرەکییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسنامەی هەر شەش دیپلۆماتکارەکانی ئاشكرا کردووە:
- محەمەد رەزا مووسەوی
- عەلی رەزا بێ ئازار
- مەجید حوسێنی کەندسەر
- حوسێن ئەحمەدلوو
- ئەحمەد رەسووڵی
- ئەمیر مورادی