عێراقچی: ناتانیاهۆ لە قوماری جەنگدا دۆڕاوە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی هێرشی کردە سەر سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و تۆمەتباری کرد بەوەی بە پارە و ژیانی ئەمریکییەکانەوە قوماری سەربازی ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ هەینی 27ی ئاداری 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ لەو قومارە سەربازییەی دەستی پێکردووە بە سەختی دۆڕاوە. عێراقچی نووسیویەتی: ناتانیاهۆ بە دۆلار و ژیانی ئەمریکییەکانەوە قوماری کرد.
باسی لەوەش کرد، ئێستا کە ئەو قومارەی دۆڕاندووە، بە تەنیا خەریکی دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە خەڵکی ئاسایی ئەمریکا، بەتایبەتی خانەنشینان و ئەوانەی لە چەند ساڵی داهاتوودا خانەنشین دەبن، باجی ئەم کارەی ئەو بدەن."