مەسرور بارزانی بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێرشی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم، بە توندرین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و دەڵێت: هەموو مافێکمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەیگرینە بەر.

شەممە، 28ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە، هێرشی ترسنۆکانەی درۆنی بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، بە توندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا، جارێکی داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات، لە ئاستی بەرپرسیارییەتیدا بن و ئەم تاوانبارە لە یاسا دەرچووانە، رووبەڕووی یاسا بکەنەوە و سنوورێک بۆ بەردەوامیی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپانە دابنێن. 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، سەرۆکی حکوومەت داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکان دەکات، یارمەتی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی هەرێمەکە.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە، "هەموو مافێکمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەیگرینە بەر.