سێنتکۆم: زیاتر لە 11 هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم ) رایگەیاند، لەسەرەتای ئەم جەنگەی لە دژی ئێران لە 28ی مانگی رابردووەوە دەستیان پێیکردووە، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 11 ئامانجیان لە ناوخۆی ئێران پێکاوە.

راگەیەندراوەکەی سێنتکۆم لە کە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە "لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، لە کاتژمێر 1:15خولەکی بەیانی 28ی شوباتی 2026 دا، ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" دژی ئێران دەستپێکرد. 

ئەمڕۆ مانگێک بەسەر جەنگەکەدا تێدەپەڕێت و سێنتکۆم رایگەیاندووە، ئامانجی هێرشەکانیان لەبەر یەک هەڵوەشاندنەوەی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بووە، بە تایبەت بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە هەڕەشەیەکی جددی و مەترسیدارن.

ئامارەکان:

زیاتر 11 هەزار ئامانج پێکراوە.

فڕۆکە جەنگییەکان زیاتر لە 11 هەزار هێرشیان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە.

زیاتر لە 150 کەشی ئێران لە هێرشەکاندا تێکشکێندراون.

ئەم شوێنانەی لەم مانگەی جەنگدا لە ئێران کراوەتە ئامانج لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە:

سەنتەرەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ.

باڵەخانەکانی بارەگای سوپای پاسداران.

پێگە هەواڵگرییەکانی سوپای پاسداران.

سیستەمە یەکخراوەکانی بەرگریی ئاسمانی.

پێگەکانی مووشەکی بالیستی.

کەشتی و ژێردەریایی هێزی دەریایی ئێران.

سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران.

پێگەکانی مووشەکی دژە کەشتی.

تواناکانی پەیوەندییە سەربازییەکان.

کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی و درۆن.

ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و جبەخانەکان.

دامەزراوەکانی مووشەکی زەوی بۆ ئاسمان.

ژێرخانی پشتیوانیی سەربازی.

ئەو ئامرازە سەربازیانەی لە جەنگی دژی ئێران بەکارهێنراون

هێزی ئاسمانی: 

بۆمبهاوێژەکانی B-1، B-2ی نەبینراو، و B-52.

فڕۆکە جەنگییەکانی F-18، F-22ی نەبینراو، F-35ی نەبینراو، و F-16.

فڕۆکە هێرشبەرەکانی A-10.

فڕۆکە جەنگییەکانی F-15.

فڕۆکەکانی جەنگی ئەلیکترۆنی.

فڕۆکەکانی هەواڵگری و سیخوڕی.

فڕۆکەی پەیوەندییەکان.

فڕۆکە بارهەڵگرەکانی جۆری C-17 & C-130J Cargo.

فڕۆکەکانی پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە ئاسماندا KC-135, KC-46, KC-130 Refueling.

هێلیکۆپتەرەکانی ئاپاچی و سی هۆک.

فڕۆکەی ڤی-22 ئۆسپری.

فڕۆکەی ئاگادارکەرەوەی پێشوەختە.

درۆنەکانی جۆری MQ-9.

هێزی دەریایی:

کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ئەتۆمییەکان Nuclear-Powered Aircraft Carriers. 

ژێردەریاگەڕە ئەتۆمییەکان Nuclear-Powered Submarines. 

تێکشکێنەرە خاوەن مووشەکی ئاڕاستەکراوەکان Guided-Missile Destroyers.

کەشتییەکانی دابینکردنی سووتەمەنی Refueling and Supply Ships.

کەشتییەکانی پشتیوانی هێرشی وشکانی – ئاویی Amphibious Assault/Transport Ships .

هێزی زەمینی:

سیستەمی مووشەکیی پاتریۆت.

سیستەمی بەرگریی مووشەکیی تاد.

سیستەمی مووشەکیی هایمارس.

سیستەمەکانی دژە درۆن.