ئه‌ردۆغان: له رووی هێزه‌وه كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر هاوسه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی هه‌یه
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، توركیا گه‌یشتووه‌ته ئاستێك له رووی هێزه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگی هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان هه‌یه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، توركیا گه‌یشتووه‌ته ئاستێك له رووی هێزه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگی هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان هه‌یه.
ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له رێی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه به‌شداری له حه‌وته‌م كۆنگره‌ی گشتیی لقی پارته‌كه‌ی له پێنج ویلایه‌تی توركیا كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گوتی: ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامه له پڕۆژه‌كانی هه‌ڵسانه‌وه‌ی توركیا.
گوتیشی: حكومه‌تی ئێستامان له رێگه‌ی سه‌رخستنی پلانه‌كانیدایه و كار بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له سه‌روبه‌ندی راگه‌یاندنی چاكسازی ئابووری، یاسایی و دادوه‌رین بۆ رایگشتیی.
روونیشیكرده‌وه، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا توركیا بووه‌ته كێبڕكێكارێكی جیۆسیاسی له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست و ئه‌وه‌ی سه‌پاندووه، كه هه‌مووان رێز له تێڕوانینی ئه‌نقه‌ره بگرن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ