شێخ محەممەد بن زاید بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە دەکەین
سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووەوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە کراوەتە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی شێخ محەممەد بن زاید ئال نههيان و هاوكارىی و پشتگيريى بهردهوامى دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەوڵهكان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ و چەسپاندنی ئارامی و سهقامگيرى کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد، کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای دهۆک.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، دەوڵەتی ئیمارات بە توندترین شێوە ئەو هێرشە سەرکۆنە دەکات و نیگەرانی خۆی بۆ ئەم دەستدرێژییە تاوانکارییە دەربڕیوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات جەختی لە هاوسۆزی تەواوی وڵاتەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و بنەماڵەکەی، هەروەها لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە لەم بارودۆخەدا.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئیمارات بە توندی هەموو جۆرە توندوتیژییەک رەتدەکاتەوە کە ئامانجی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری بێت.