راهێنەری فەرەنسا زەنگی مەترسی بۆ مۆندیالی 2026 لێدا

فەرەنسا رووبەڕووی هەڵبژاردەیەكی دیكەی ئەمریكای باشوور دەبێتەوە

فەرەنسا لە دووەمین یاریی دۆستانە رووبەڕووی بەرازیل دەبێتەوە
فەرەنسا لە دووەمین یاریی دۆستانە رووبەڕووی بەرازیل دەبێتەوە

هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە دووەم یاری دۆستانە و ئامادەکاری، ئەمشەو لە كاتژمێر 10:00ـی شەو بە كاتی هەولێر رووبەرووی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە سەرکردایەتی کیلیان ئێمباپێ، لە دووەم یاری دۆستانە و ئامادەکاری لە ئەمریکا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە. کەڵەشێرەکان لە یەکەم یاری ئامادەکاری توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەڕازیل بباتەوە و دوای ئەم یارییەش، یاریزانەکانی ئەو هەڵبژاردەیە کۆتایی بە ئامادەکارییەکانیان دەهێنن و پەیوەندی بە یانەکانیان دەکەنەوە.
هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە مۆندیالی 2026 لە کۆمەڵەی هەشتەم، رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی سەنیگال و نەرویج و براوەی پاشکۆ دەبێتەوە.
پێش یارییەکەی ئەمشەوی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرامبەر کۆلۆمبیا، دیدیێ دێشامب راهێنەری فەرەنسا رایگەیاند، ئامانجیان لەم یارییانە ئامادەکاری زیاترە بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026.
لەمبارەیەوە دێشامب گوتی: هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی زۆر باش و بە ئەزموونە، ئەوان خاوەنی کۆمەڵێک هێرشبەری زۆر باشن، بۆیە دەبێت بەرامبەر ئەمجۆرە هەڵبژاردانە ئاستێکی باش پێشکەش بکەیت، هەروەها ئەوان کۆمەڵێک یاریزانی دیکەشیان هەیە کە زیاتر لە توانای خۆیان کار دەکەن. ئێمەش ئامانجمانە لەمجۆرە یارییانە هەڵسەنگاندن بۆ توانای یاریزانەکانمان بکەین. ئێمە لە مۆندیالی داهاتوو سێ یاری گرنگمان لە بەردەمە، ئەگەر بتوانین دوو یاری یەکەم براوە بین، ئەوا بەبێ دوودڵی سەیری قۆناغی دواتر دەکەین، بەڵام دەمانەوێت هەر سێ یارییەکەمان لە قۆناغی یەکەمی مۆندیال براوە بین. رێگەیەکی درێژمان لەبەردەمە و دەمانەوێت تاوەکو ئەو کاتە کار لەسەر یاریزانەکانمان بکەین، هیچ گومانێکم لەسەر یاریزانەکانم نییە و دڵنیاشم دەتوانن لە مۆندیالی 2026 ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکەن.