وەزیرانی دەرەوەی پاكستان و میسر و توركیا و سعوودیە کۆبوونەوە
هه‌ریه‌كه له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان و سعودیە و توركیا و میسر له له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی وه‌زیرانی ده‌رووه‌ی ئه‌و چوار وڵاته‌ش به ده‌ستپێشخه‌ری پاكستان بووه به‌مه‌به‌ست گفتوگۆكردن له باره‌ی جه‌نگی سه‌ر ئێران و كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌كان، پاكستان نیازی وایه له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌دا بتوانێت ببێت به ده‌ستپێشخه‌ركارێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕیگه‌چاره‌یه‌كی دبلۆماسی و ئاشتییانه بۆ ئه‌م جه‌نگه‌ی له نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران‌دا هه‌ڵگیرساوه و ماوه‌ی مانگێكه ته‌واوی سه‌قامگیری و ئابووری جیهان دووچاری شڵه‌ژانێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ش رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌و وڵاتانه بۆچوونیان له‌باره‌ی تازه‌گه‌رییه‌كانی ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕ كردووه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی كاری هاوبه‌ش كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ریگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتییان بۆ كۆتاییهێنان به پشێوییه‌كانی ناوچه‌كه.