نەوتی برێنت ١١٥ دۆلاری تێپەڕاند
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و ئاستی 115 دۆلاری تێپەڕاند.
دووشەممە 30ـی ئاداری 2026، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بڕی 2.72 دۆلار بەرزبووەتەوە و لە ئێستادا بە 115.29 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی لە ناوچەکە، بازاڕەکانی وزە دوچاری ناجێگیری بوون و پێشبینی دەکرێت نرخەکان زیاتریش بەرز ببنەوە.