كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

دیمەنێكی ھەولێر - ئەرشیف
دیمەنێكی ھەولێر - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی رووی لە ناوچەكە كردووە، ئەمڕۆش كاریگەری دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ھەندێك كاتدا بارانی بەلێزمە دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور و سارد دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور لەگەڵ دروستبوونی شەختە لە ناوچە شاخاوییەكان لە كاتی بەیانی زوودا.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك