ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی: خواست بۆ نەوت كەمدەبێتەوە

"خواستی سەر سوتەمەنی تا ئەو كاتە بە كەمی دەھێڵێتەوە كە ڤاكسین بەشێوەیەكی فراوانتر دابەشدەكرێت"

نەوت
نەوت

K24 - ھەولێر

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، شەپۆلی نەوەی نوێی كۆرۆنا ھۆكارە، بۆ ئەوەی خواست لەسەر نەوت كەمببێتەوە.

لە راپۆرتی مانگانەیدا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئاماژەیدا، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە نەوەی نوێی كۆرۆنا، خواست لەسەر نەوت كەمدەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ وەرگرتنی ڤاكسین و تەرخانكردنی پاكێجی ھاندان، پێشبینی دەكرێت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ دۆخەكە باشتر بێت.

لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، داخستنی سنوورەكان و رێوشوێنەكانی بەریەككەوتن، ھەروەھا پرۆسەكانی داخستنی شوێنە گشتییەكان، خواستی سەر سوتەمەنی تا ئەو كاتە بە كەمی دەھێڵێتەوە كە ڤاكسین بەشێوەیەكی فراوانتر دابەشدەكرێت.

هەروەها ئاژانسەكە پێشبینییەكانی بۆ  خواستی جیھان لەسەر نەوت لەمساڵدا بەبڕی 300 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دابەزاند.

جەختیشیكردەوە، خواست و خستنەڕوو ھۆكارن بۆ ئەوەی ئەمساڵ ئاراستەی بووژانەوە خێراتر بێت، ھەوڵی گەورە بەرھەمھێنەرانیش یارمەتیدەرێكی باشبوون بۆ ھاوسەنگی بازاڕ.