12 گاردی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له كاره‌كانیان ده‌ركران
هێشتا گومان و نیگه‌رانییه‌كان له ئه‌نجامدانی هێرش ماون
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
10 كاتژمێر به‌ر له جێگیركردن و ده‌ستبه‌كاربوونی جۆو بایدن-ی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، 12 گاردی نیشتمانی له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه، ئه‌ویش پاش وردبینیكردنی ئێف بی ئای له‌كاره‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوویان.
جه‌نه‌راڵ دانیاڵ هۆ كانسۆن، به‌رپرسی نووسینگه‌ی پاسه‌وانی نیشتمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه 12 گاردی نیشتمانی له ریزه‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد كه دووانیان به‌هۆی لێدانی تانه‌ی نه‌شیاو و 10 كه‌سه‌كه‌ی تریشیان له‌دوای وردبینی، گومان له ره‌فتاریان هه‌بووه.
له لێدوانێكدا به‌رپرسێكی پێنتاگون به ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس-ی وتووه كه 12 گارده‌كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئێف بی ئای ده‌ركراون، له نێویاندا دوو كه‌سیان لێدوانی توندیان داوه و له‌سه‌ر رووداوه‌كانی 6ی كانوونی دووه‌م، به‌ڵام هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی تێدا نه‌بووه ده‌رباره‌ی بایدن.
هاوكات دوو به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له پێنتاگۆن به رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمزیان گوتووه كه هه‌ر 12یان به ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به گروپه چه‌كداره راستڕه‌وه‌كانه‌وه هه‌یه و راوبۆچوونی توندیان بڵاوكردۆته‌وه له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
به‌رپرسانی هه‌واڵگری و سه‌ربازی كه بڕیاری وه‌ده‌رنانی ئه‌و 12 كه‌سه‌یان داوه هیچ شتێكیان نه‌دركاندووه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه سه‌ر به چ یه‌كه‌یه‌كی گاردی نیشتمانین و له كوێ خزمه‌تیان كردووه.
به‌رپرسانیش هیچ رێگه‌یان نه‌داوه به ئاشكرا قسه بۆ هیچ كه‌ناڵێكی میدیایی بكه‌ن ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت ده‌ڵێن: "به‌هۆی نا به‌رپرسیاێتی ئه‌منی-یه‌وه له‌كار دوورخراونه‌ته‌وه".
هه‌ر بۆیه جه‌نه‌راڵ دانیال هۆ كانسۆن جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه نێردراونه‌ته ماڵه‌وه.
دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م 12 گاردی نیشتمانییه له‌دوای ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منییه توند‌و تۆڵه دێت كه له‌واشنتۆن پیاده‌ده‌كرێت كه به‌رپرسانی به‌رگری ئه‌مه‌ریكی له دڵه‌راوكێدان له‌هه‌ر هێرشێك یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تر له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ربازی له‌دوای رووداوی هێرشكردنه سه‌ر بینای كاپیتاڵ له 6ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021، له‌لایه‌ن (پرۆ-تره‌مپ)یه‌كانه‌وه.
ئێف بی ئای له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، پشكنینی بۆ ته‌واوی 25 هه‌زار گاردی نیشتمانی كردووه له واشنتۆن.
به‌پێی به‌رپرسێكی پێنتاگۆن كه بۆ ئێن پی ئاڕ لێدوانی داوه: "پێنتاگۆن تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی هه‌واڵگری چنگ نه‌كه‌وتووه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاماژه‌بێت بۆ بوونی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر رێوڕه‌سمی جێگیركردنی سه‌رۆك بایدن له‌مڕۆدا".
به‌ڵام به‌پێی دوو به‌رپرسی جێبه‌جێكاری یاسایی كه په‌یوه‌ندییان به بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه، ئێف بی ئای هۆشداری داوه له‌وه‌ی كه وردبن به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانی گروپی راستڕه‌وی توندڕه‌و كه ئه‌ندامن له نێو گاردی نیشتمانی.