قالیباف: ئەگەر یەک گورزمان لێ بدەن بە چەندین گورز وەڵام دەدەینەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشداریی توند دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕایدەگەیەنێت کە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەی بە چەندین گورزی پێچەوانە وەڵام دەدرێتەوە.

دووشەممە 30ی ئازاری 2026، محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەرچەکرداری توندی بەرانبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا نیشاندا و ڕایگەیاند: دوژمن خەون و ئارەزووەکانی خۆی وەک هەواڵ پڕوپاگەندەی بۆ دەکات و لە هەمان کاتیشدا هەڕەشە لە نەتەوەکەمان دەکات؛ ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە.

قالیباف گوتی: "ئەگەر ئەوان یەک ئامانجمان بپێکن، چەندین ئامانجیان لێ دەپێکینەوە." جەختی کردەوە کە گەلی ئێران لە ژێر سێبەری سەرکردایەتی ڕێبەری باڵادا، "دوژمن پەشیمان دەکەنەوە لە هەر دەستدرێژییەک و تەواوی مافەکانی خۆیان وەردەگرنەوە."

ئەم لێدوانانەی قالیباف لە کاتێکدایە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ فشارە سەربازییەکانی بۆ سەر تاران گەیاندووەتە لووتکە و هەزاران سەربازی "فیرقەی 82 گەیشتوونەتە ناوچەکە.