فرانس پرێس: دەنگی 10 تەقینەوە لە ئۆرشەلیم بیسترا

ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئاداری 2026، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" لە شاری قودس رایگەیاند؛ دەنگی 10 تەقینەوەی بەهێز لە ئاسمانی شارەکە بیستراوە. 

سوپای ئیسرائیل لە هەژماری فەرمی خۆی لە تێلیگرام بڵاویکردەوە: "چەندین مووشەک لە لایەن ئێرانەوە بەرەو خاکی ئیسرائیل تەقێنراون." سوپا جەختیشی کردەوە، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودان و سەرقاڵی بەرپەرچدانەوە و خستنەخوارەوەی ئەو مووشەکانەن.

لە لایەکی دیکەوە، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران پشتڕاستی هەواڵەکەی کردەوە و رایگەیاند،؛ هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە دەستیان کردووە بە هاویشتنی مووشەک بەرەو ئامانجەکان لە ناو خاکی ئیسرائیلدا.

ئەم پەرەسەندنە دوای ئەوە دێت گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و هۆشداریی توند لەبارەی فراوانبوونی شەڕەکە دەدرێت.