کەشناسی: شەپۆلی باران بارین کۆتایی پێهات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەیداوە، شەپۆلی باران بارین کۆتایی هات و بە گوێرەی ئامارەکانیش نزیکەی 30 ناوچەی کوردستان هەزار ملم بارانی تێپەڕاندووە.

بە گوێرەی ئەو رووپێوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە تاوەکوو ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026، لە 28 وێستگەی هەرێمی کوردستان بڕی باران زیاتر لە هەزار ملمی تێپەڕاندووە.

پارێزگای هەولێر

مێرگەسۆر بارزان نازەنین هیران
1884 1390 1265 1136

پارێزگای سلێمانی:

پێنجوین چوارتا یاخسەمەر بەرزنجە قەرەداخ رانیە
1535 1542 1440 1493 1400 1068
بازیان قەڵادزە ماوەت چوارقوڕنە دەربەندیخان سەرکەپکان
1073 1195 1059 1066 1023 1189

پارێزگای دهۆک:

دێرەلووک بجیل چەمانکێ زاویتە شیلادزە دینارتە
1615 1368 1317 1275 1582 1545
باتیفە ئامێدی کانی ماسی ئاکرێ  مانگێش سەرسەنگ
1058 1138 1214 1002 1062 1198

هەروەها بە گوێرەی پێشبینییەکان، کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەور دەبێت، بەڵام هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. 

هاوکات شەپۆڵی باران بارین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکاندا ئەگەری باران و کەمێک هەورە تریشقە و لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی کورتخایەن هەیە.

پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 12 پلەی سیلیزی

سۆران: 13 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک: 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەى چوارشەممە 1ـی نیسانی 2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی