کۆشکی سپی: ترەمپ گوتارێکی گرنگی دەبێت
سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی رایگەیاند، کە ئەمشەو ترەمپ گوتارێکی تایبەت ئاراستەی گەلی ئەمریکا دەکات، تاوەکوو دواین زانیاری و بڕیارە گرنگەکانی وڵاتەکەی سەبارەت بە جەنگی ئێران و ئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ جیهان ئاشکرا بکات.
چوارشەممە 1ـی نیسانی 2026، کارۆلاین لێڤت، سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی، لە هەژماری فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمشەو کاتژمێر 9:00ـی شەو بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا ، گوتارێکی تەلەڤزیۆنی ئاراستەی نەتەوەکەی دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تەوەری سەرەکیی گوتارەکە تایبەت دەبێت بە پێشکەشکردنی نوێکاریی گرنگ و وەرچەرخان سەبارەت بە دۆخی ئێران.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا، رووخانی تەواوەتی توانای سەربازی راگەیاند و ئاشکرای کرد، سوپای وڵاتەکەی دەستی بەسەر ئاسمانی تاراندا گرتووە.
جەختی لەوە کردەوە کە زۆربەی سەرکردە باڵاکانی تاران کوژراون یان بریندارن و ئێستا واشنتن لە قۆناغی دانوستاندایە بۆ کۆنترۆڵکردنی نەوتی ئێران، هاوکات گوتی بەمنزیکانە ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە ئێران کۆتایی دێت و ناوچەکە بەجێدەهێڵێن.