بەحرەین: سەدان مووشەک و درۆنی ئێرانمان تێکشکاندووە
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی نیسانی 2026، رایگەیاند؛ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرێک لە دامەزراوەیەکی یەکێک لە کۆمپانیاکان بکوژێننەوە، کە بەهۆی مووشەک و درۆنی ئێرانەوە کوتبووە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لە وڵاتەکە لێدراوە. هاوکات دەنگی چەندین تەقینەوە لە ئاسمانی بەحرەین بیستراوە.
لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیی گشتیی هێزی بەرگریی بەحرەین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی وڵات بەردەوامن لە رووبەڕووبوونەوەی شەپۆلە یەک لە دوای یەکەکانی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئێران."
لە بەیاننامەکەدا ئاماری زیانەکانی هێرشەکە خراوەتە روو و تێیدا هاتووە: "لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم دەستدرێژییە ناڕەوایەوە، توانراوە 182 مووشەک و 400 درۆن کە خاکی شانشینی بەحرەینیان کردبووە ئامانج، رێگرییان لێ بکرێت و تێکبشکێندرێن."