حکوومەتی هەرێم سێ رۆژ پشووی فەرمی بۆ پێکهاتەی کریستیان راگەیاند

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی "جەژنی گەورە"ـی کریستیانەکانەوە، سێ رۆژ پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەرانی ئەو پێکهاتەیە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمدا راگەیاند.

بە پێی راگەیەندراوی فەرمیی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی "جەژنی گەورە"ـی کریستیانەکانەوە، رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە (رێکەوتەکانی 5، 6 و 7ـی نیسانی 2026)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهاتەی کریستیان پشووی فەرمی دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە دوای تەواوبوونی پشووی جەژنەکە، رۆژی چوارشەممە (رێکەوتی 8ـی نیسانی 2026)، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکاندا دەست پێدەکاتەوە.

ئەم پشووە تایبەتە بە فەرمانبەرانی پێکهاتەی کریستیان و وەک رێزێک بۆ تایبەتمەندییە ئایینییەکانیان و بەشداریکردن لە خۆشییەکانیاندا دیاریی کراوە.