ریاڵ مەدرید چارەنوسی رۆدیگەر یەکلایی دەکاتەوە
ئانتۆنیۆ رۆدیگەر بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنوسی ئەو یاریزانە بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەکراوەتەوە.
رۆژنامەی ئێل موندۆی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو، گرێبەستی ئانتۆنی رۆدیگەر بەرگریکاری ئەڵمانی یانەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە نوێ بکاتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو کە ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە و دوایین وەرزیەتی لەگەڵ مێرنگی.
ئێل موندۆ بڵاویشی کردەوە بەرگریکارە ئەڵمانیەکە دوای گەڕانەوەی لە پێکانەکەی، توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و هەر ئەمەش وایکردووە و بیرکردنەوەی بەرپرسانی یانەکە بگۆڕێت و ناچار بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بن.
رۆدیگەر هاوینی ساڵی 2022 دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی، بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدرید کرد، ئەو یاریزانە هەفتانە نزیکەی 280 هەزار یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت و پێدەچێت لە گرێبەستە نوێیەکەی مووچەکەی کەم بکرێتەوە