نێیمار لە پێناو مۆندیال نەشتەرگەری بۆ کراوە

نێیمار داسیلڤا
نێیمار داسیلڤا

ئالێکس ستیڤال کوکا راهێنەری یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ئاشکرای دەکات، نێیمار داسلیڤا ئەستێرەی یانەکەی، لە ماوەی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا نەشتەرگەرییەکی ئەژنەی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بەتەواوی بۆ مۆندیالی 2026 ئامادەبێت، کە بڕیارە لە مانگی حوزەیران دەستپێ بکات.

ماڵپەری ESPN بڵاویکردەوە نێیمار داسلیڤای تەمەن 34 ساڵ لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ یارییە دۆستانەکانی مانگی ڕابردوو بەرامبەر فەڕەنسا و کرواتیا وەک ئامادەکارییەک بۆ مۆندیال دوورخرایەوە. هەرچەندە دوورخستنەوەی دەنگۆیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بەڵام کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵیا سامبا، سوورە لەسەر بانگهێشت نەکردنی ئەو یاریزانە بۆ مۆندیال.

ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە یاری ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو 5ـی نیسانی 2026 کە یانەکەی 3-1بەرامبەر فلامینگۆ دۆڕا بەشداری نەکرد، سەرەڕای ئەوەی کە پێشتر لە 2ـی نیسان لە یاری سانتۆس بەرامبەر ڕیمۆ بە ئەنجامی 2-0 بەشێوەی سەرەکی یاری کردبوو.

کوکا راهێنەری یانەی سانتۆن سەبارەت بە نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی یانەکەی گووتی " لەو پشووەی لە ماوەی رابردوو هەمانبوو، نێیمار نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی لە ئەژنوی ئەنجامدا، هەر بۆیە مەشق و ڕاهێنانی نەکردووە."