وەزارەتی پەروەردە هەموو تاقیکردنەوەکانی راگرت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، هەموو تاقیکردنەوەکانی ناو قوتابخانەکانی راگرت و جەخت دەکاتەوە بە هیچ شێوەیەک قوتابی نابرێتە ناو قوتابخانە.

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانەوە، گشتاندنێکی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەرکرد.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، پاش ئەوەی خوێندن کرایە ئۆنلاین، دەبێت هەموو جۆرە هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیەک لە ناو پۆلەکاندا رابگیرێت.

وەزارەتی پەروەردە جەخت دەکاتەوە، کە نابێت بە هیچ شێوەیەک قوتابی و خوێندکار بۆ مەبەستی تاقیکردنەوە رەوانەی ناو قوتابخانەکان بکرێن، بەڵکوو دەبێت لەم قۆناغەدا تەنیا پەنا بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین ببرێت. 

سەبارەت بەو قوتابخانە نێودەوڵەتییانەی تاقیکردنەوەکانیان بەستراوەتەوە بە کات و رێککەوتنی دەرەوەی وڵات، وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە، کە پێویستە پێشوەختە بە نووسراوی فەرمی وەزارەت ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی ئاسانکاری و رێگەپێدانی بۆ ئەنجام بدرێ.