سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق داوای پڕۆژه‌یاسای نوێی مووچه له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات پڕۆژه‌یاسای نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.
له نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی په‌له‌مانی عێراقدا، كه واژۆی هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كراوه، داوا ده‌كات به‌په‌له پڕۆژه یاسایه‌ك بۆ په‌رله‌مان بنێرن كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی تێدا دیاری كرابێت یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی ئێستا به‌ركاره بكات به شێوه‌یه‌ك پێویستییه‌كانی سه‌قامگیری پیشه‌یی بپارێزێت و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌سته‌به‌ر بكات.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م پڕۆژه یاسایه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێویستییه‌كانی ژیانێكی شكۆمه‌نده له چوارچێوه‌ی یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. مه‌به‌ست لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌یه كه له نێوان مووچه و كرێی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه له كه‌رتی گشتیدا.
هۆكارێکی دیکەش كه له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، بریتییه له‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای ژماره 22 ی ساڵی 2008 و بڕیاری ژماره 400 ی ساڵی 2015 تێپه‌ڕیوه كه تایبه‌تن به پلهبهدنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هیچ هه‌موارێكی پێوستیان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و گرانی بواری گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران بكات.