داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئادار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق
وەزارەتی دارایی و ئابووریی بڕی زیاتر لە 43 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتیی مانگی ئادار رادەستی حکوومەتی فیدراڵ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا، رایگەیاند، بڕی 43 ملیار و 94 ملیۆن و 141 هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئادار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ.
وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم پارەیە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق رادەست کراوە.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی رێککەوتن و پابەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە گەنجینەی دەوڵەت.