سەرۆکی حکوومەت سەردانی ماڵی شەهید وەیسی شێروانیی دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی پێشمەرگەی شەهید وهيسى ئاخر سهعيد شێروانیی کرد و، پرسە و سەرەخۆشی لە باوک و کەسوکاری شەهید کرد.
ئەمڕۆ هەینی، 10ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سۆران، سەردانی ماڵی پێشمەرگەی شەهید وهيسى ئاخر سهعيد شێروانیی کرد.
سەرۆکی حکوومەت، پرسە و سەرەخۆشی لە باوک و کەسوکاری شەهید کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دووپات کردنەوە.
بەرەبەیانیی سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، لە دوو هێرشی جیاوازدا، بە شەش مووشەکی بالیستیی ئێرانی، هێرش کرایە سەر بارەگایەکی فیرقەی حەوتی پیادەی دەڤەری یەک و هێزێکی فیرقەی پێنجی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران. لەو رۆژەدا و ئەنجامی هێرشەکاندا، شەش پێشمەرگە شەهید و 30ـی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها لە رۆژی سێشەممە، 07ـی نیسانی 2026، وەیسی ئاخر سەعید شێروانی، کە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری سۆران بریندار ببوو، دوای 15 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گەیشتە پلەی بەرز و پیرۆزی شەهادەت.





