وەزارەتی دارایی: پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی نیسانی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 16ـی نیسانی 2026، مووچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە داوە، لەهەمان رۆژدا مووچەی مانگی ئاداری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای 1ـی تەمووزی 2024، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون وشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.