جۆزێف عه‌ون: خوازیارین کۆتایی بە مەینەتییەکانی گەلی لوبنان بێت
سه‌رۆكی لوبنان جه‌خت ده‌كاته‌وه، چاویان له‌وه‌یه دانوستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له واشنتن کۆتایی بە مەینەتییەکانی گەلی لوبنان بهێنێت.
ئەمرۆ سێشەممە، 14ـی نیسانی 2026، جۆزێف عون، سەرۆکی لوبنان رایگەیاند، هیوادارن ئەو گفتوگۆیانەی لە واشنتن لەگەڵ ئیسرائیل دەستیان پێکردووە، ببنە مایەی راگرتنی شەڕ و کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی خه‌ڵكی لوبنان کە ماوه‌ی چەند هەفتەیەکە بەهۆی ململانێی خوێناویی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیلەوە دەناڵێنن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه‌مێك به‌ر له دەسپێکردنی یەکەم گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان باڵیۆزانی ئیسرائیل و لوبنان بە سەرپەرشتیی ئەمریکا له واشنتن، جۆزێف عون جەختی کردەوە، تا ئیسرائیل لە خاکی وڵاتەکەی نەکشێتەوە، سەقامگیری بۆ باشووری لوبنان ناگەڕێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، تاكە چارەسەر بۆ ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە بڵاوه‌پێكردنی سوپای لوبنانه تا سەر سنوورە نێودەوڵەتییەکان وەک تاکە هێزی فەرمی و بەرپرسیار لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و سەلامەتیی دانیشتووان بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێکی دیکە وەك هاوبەش ده‌ستوه‌ردان لە کاروباری ئەمنیدا بکات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا، كه به‌رده‌وام ده‌ست ده‌خه‌نه كاروباری وڵاته‌وه.