نێچیرڤان بارزانی و سەعید خەتیبزادە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێرانیان تاوتوێ کرد
نێچیرڤان بارزانی و سەعید خەتیبزادە جەختيان لە گرنگيى به‌رده‌واميى ئاگربه‌ست و گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى شه‌ڕ و به‌ديهێنانى ئاشتى لە ناوچەکە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی، 17ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له ئه‌نتاليا لەگەڵ سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دۆخى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕيان تاوتوێ كرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا جەختيان لە گرنگيى به‌رده‌واميى ئاگربه‌ست و گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى شه‌ڕ و به‌ديهێنانى ئاشتى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى لە ته‌واوى رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
هەروەها پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌و بوارانه‌دا كرايه‌وه كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.