مەسرور بارزانی و عەدنان دەرجال دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن

مەسرور بارزانی و عەدنان دەرجال دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن و هەروەها جەخت لە پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە بواری وەرزش کرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال لە بواری وەرزش کرا.
هەروەها سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ستایشی رۆڵی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە بواری پشتیوانیکردنی بزاڤی وەرزشی و وەرزشکاران لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بووەتە هۆی پێشکەوتن و پێشەنگبوونی یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی چەندین دەسکەوتی گرنگیی وەرزشی لە سەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتیی بە گشتیی.
سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە رۆڵی کارای سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد لە پێشخستنی بزاڤی وەرزشیی لە عێراق و هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپات کردەوە.