یەدەگی دراو لە بانکی ناوەندیی عێراق کەمبووەتەوە

یەدەگی دراو لە بانکی ناوەندیی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، گەیشتووەتە ئاستێک لە دوو ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە.

بەپێی نوێترین داتاکانی بانکی ناوەندی، ئەم کورتهێنانە لە مانگی شوبات دەستی پێکردووە و تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئادار بەردەوام بووە، بە جۆرێک قەبارەی یەدەگەکە لە دوو تریلیۆن دینار بۆ 916 ملیار دینار دابەزیوە.

ئەم دابەزینە خێرایەی یەدەگی دراو راستەوخۆ پەیوەستە بە لێکەوتەکانی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کە بووەتە هۆی راگرتنی هەناردەی نەوت و کەمبوونەوەی گەڕانەوەی دۆلاری داهاتی نەوت بۆ عێراق. 

یەدەگی دراو لە بانکی ناوەندی یەکێکە لە ئامرازە گرنگەکان، بانکەکە دەتوانێت لە رێگەیەوە سیاسەتەکانی خۆی جێبەجێ بکات.