سەرۆکایەتیی هەرێم روونکردنەوە لەبارەی کەیسی رووداوەکەی لالەزاری سلێمانی دەدات
دلشاد شەهاب رایگەیاند، سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان پارێزه‌ری یاسا و دامه‌زراوه‌کان دەبێت و پابەندە بە ڕێزگرتن لە بنەمای جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان و سه‌ربه‌خۆییی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ـی نیسانی 2026، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، لێدوانێکی لەسەر زاری دلشاد شهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ماوەیەکە لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە دەربارەی رووداوەکانی مانگی ئابی ساڵی رابردوو کە لە لاله‌زارى شاری سلێمانی روویان دا، هەندێک بابەت سەبارەت بە هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی دادگایی‌کردن و یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەو تۆمه‌تبار و گیراوانەی لە دەرەنجامی ڕووداوەکان دەستگیر کراون، ورووژێندراون.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، "سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری پرسوڕا و بەدواداچوونی پێویستمان کرد، دیاره که به‌پێی یاسا بڕیاردان لە داوای گواستنەوەی کەیسێک لە دادگایەکەوە بۆ دادگایەکی تر، پرسێکی تەواو دادوه‌رييه و لە تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتی دادوەرییە و دادگا پەیوەندیدارەکان یەکلای دەکەنەوە".
دلشاد شەهاب باسی لەوە کردووە، "ئەوەی پەیوەستە بە هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانه‌وه، دووپاتکردنەوەی ئەوەیە کە دوور لە هەموو دەستتێوەردان و فشارێک، پێویستە هه‌موو کەیسێك بە ڕێڕەوی یاسایيی خۆی و لەسەر بنەما دروستەکانی دادگایی‌کردن بەڕێوە بچێت و پێویستە دەرفەتی بەرگریکردن و پاراستنی مافی تۆمه‌تباران و گیراوان بەپێی یاسا پارێزراو بێت.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، ده‌بێ لە كاتى ياساييى خۆي‌دا و بەپێی رێکارە یاسایییەکان، دادگاکان بڕیاری خۆیان لەبارەی ئەم پرسەوە یەکلایی بکەنەوە.
هەروەها دووپاتی لەوە کراوەتەوە، که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه پارێزه‌ری یاسا و دامه‌زراوه‌کان دەبێت و پابەندە بە رێزگرتن لە بنەمای جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان و سه‌ربه‌خۆییی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.