'' کلۆپ و مۆرینیۆ لە پلانی بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید نین ''
یۆرگێن کلۆپ راهێنەری ئەڵمانی پێشووی یانەی لیڤەرپوول یەکێکە لە بژاردەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام ئەستێرەیەکی پێشووی ئەو یانەیە پێیوایە ئەو راهێنەرە لەگەڵ پلانەکانی ئەو یانەیە ناگونجێت.
خۆرخێ ڤالدانۆ یاریزان و راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، یۆرگێن کلۆپ لە پلانی بەرپرسانی یانەکەی نیە بۆ وەرگرینی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە، لەبەر ئەوەی ئەو راهێنەرە بۆ دروستکردنی تیپێک پێویستی بە ساڵێک هەیە و ئەو یانەیەش چاوەڕێ ئەو کاتە ناکات.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد، جۆزێ مۆرینیۆ بووەتە رابردوو و یانەکە بە هێچ شێوەیەک بیر لە گەڕاندنەوەی ئەو راهێنەرە ناکاتەوە. هەروەها ڤالدانۆ دەشڵێت باشترین بژاردە بۆ راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید لە نێوان دیدیێ دێشامب و ماوریسیۆ پۆچێتینیۆدایە.
خۆرخێ ڤالدانۆ دەشڵێت پۆچێتینیۆ باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو تیپە زۆر بە خێرایی کێبڕکێی لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکان بکات. هەروەها دیدیێ دێشامب ئەو راهێنەرەش بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێت، چونکە کۆمەڵێک یاریزانی ئێستای یانەکەی بەردەست دەبێت، کە شارەزاییەکی باشی لەسەریان هەیە.