هاتوچۆی هەرێمی کوردستان هۆشداری بە شۆفێرانی بارهەڵگر و بیناسازی دەدات

هاتوچۆی هەرێمی کوردستان هۆشداری بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و بیناسازی دەدات و لە سبەی سێشەممەوە رێککاری پێویست دەگرنەبەر.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی  هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و بیناسازی دەکاتەوە سبەی سێشەممە بەدواوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و بیناسازی لە چوار تۆن زیاتر قەدەغەیە بە ژمارەی کاتی، کاری گواستنەوەی بار بکات تا ئەو کاتەی ژمارە کاتیەکەی تۆمار دەکرێت و (ژمارە و تابلۆ )ی تایبەت بەخۆی وەردەگرێت. 

هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بارهەڵگرانەش کە تۆمارکراون دەبێ بە دروستی و لە کاتی خۆی پشکنینی ساڵانە بۆ دڵنیابوون لە مەرجەکانی سەلامەتی ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەوە دەست بەسەر بارهەڵگرەکەدا دەگیرێ و سزای دارایی قورس بەسەریان دەسەپێندرێت.

هەروەها جەخت لەوە کراوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و مەفرەزەکانیان رادەسپێرین کە کاری پێویست ئەنجام بدەن.

دوێنێ یەکشەممە، لە کەرکووک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆی شۆفێرێکی بارهەڵگرەوە دەیان قوربانی لێکەوتووە و زیانی زۆری ماددیش بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل گەیاند.