نەبەز ئیسماعیل: ئهمساڵ 5120 كهس له كوردستان دهچنە حهج
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بۆ ئەمساڵ پێنج هەزار و 120 هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستانەوە فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن، حکوومەتی هەرێمیی كوردستانیش بڕی چوار ملیار دینار بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و خزمەتگوزارییەکان تەرخان دەکات.
پێنجشەممە، 30ـی نیسانی 2026، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوار ملیار دیناری بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەی حەج دابین کردووە. ئامانجی سەرەکیش لەم بودجەیە و رێکارە نوێیەکان، دابینکردنی سەلامەتی و ئاسوودەیی تەواوە بۆ حاجییان لە کاتی چوون و گەڕانەوەیاندا.
له بارهی گهشتكردن به فڕۆكه یان به پاس بۆ مهككهی پیرۆز، نهبهز ئیسماعیل گوتی: هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی سەرجەم حاجییانی کوردستان تەنیا بە فڕۆکە گەشت بۆ سعوودییە بکەن.
له بارهی شوێنی مانهوهی حاجییان، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، ئاماژە بەوە کرد، شوێنی مانەوەی زۆر نزیک لە حەرەمی مهككه بۆ حاجییان دابین کراوە تا ئەرکەکانیان بە ئاسانی ئەنجام بدەن.
ههروهها له بارهی تیمی پزیشکی ئهوهشی ئاشكرا كرد، نۆڕینگەی تایبەت و تیمی پزیشکی بە شێوەی 24 کاتژمێری لە خزمەت حاجییاندایە بۆ هەر بارودۆخێکی کتوپڕ.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەمساڵ پێنج ههزار و 120 کەس بە شێوەی فەرمی گەشت دەکەن، هاوکات هۆشداریی توندی دایە ئەو کەسانەی بە نایاسایی دەچنە ناو خاکی سعوودیە و رایگەیاند، کە ئەو کەسانە لە لایەن دەسەڵاتدارانی سعوودییە رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.
نەبەز ئیسماعیل دووپاتی کردەوە، کە تەواوی خزمەتگوزارییە پێویستەکان ئامادەن و حکوومەت چاودێریی وردی وردەکارییەکانی پرۆسەکە دەکات تا هیچ گرفتێک نەیەتە رێی میوانانی ماڵی خودا.