ترەمپ: شتێكی خراپە ئەگەر ئێران ببێتە پاڵەوانی مۆندیال
بە فەرمی فیفا لەبارەی ئێران روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
له شاری ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا كۆنگره‌ی فه‌رمی فیفا له‌باره‌ی مۆندیاله‌وه به‌ڕێوه‌چوو ئێرانیش به‌شداری تێدا نه‌كرد، جیانی ئینفانتینۆی فیفاش رایگه‌یاند مۆندیال له كاتی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئێرانیش به‌شداری له مۆندیاله‌كه ده‌كات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30 نیسانی 2026، نوێنه‌رانی ئێران گه‌شتی كه‌نه‌دایان كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له كۆنگره‌كه‌ی فیفا بكه‌ن، به‌ڵام به‌بیانووی خراپ مامه‌ڵه‌كردنی پۆلیسی فڕۆكه‌خانه‌ی تۆرنتۆ، ئاماده‌ی كۆنگره‌كه نه‌بوون.
ئێران له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مریكا گومانی خستووه‌ته سه‌ر به‌شداریكردنی له مۆندیالی 2026، پێشتریش داوایانكردبوو یارییه‌كانی ئێران له ئه‌مریكاوه بگوازرێته‌وه وڵاتی مهكیسیك، به‌ڵام فیفا هه‌رزوو ئه‌وه‌ی داواكارییەی ئێرانییەكانی ره‌تكرده‌وه.
ئینفانتینۆ: فیفا جیهان یەكدەخات
جیانی ئینفانتینۆی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان رایگه‌یاند مۆندیال له كاتی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئێرانیش به‌شداری له مۆندیاله‌كه ده‌كات.
ئینفانتینۆ دەشڵێت: با هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵنیاتان بكه‌مه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی كه‌سێك بیه‌وێت شتێكی دیكه بنووسێت، ئێران به‌شداری له مۆندیالی 2026 ده‌كات، یارییه‌كانی ئێرانیش له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا ناكرێت، هۆكاره‌كه‌ش روونه.
ئینفانتینۆ گوتیشی: هاوڕێیانی خۆشه‌ویست، ده‌بێت ئاڵنگاری بكه‌ین، پێویسته خه‌ڵكی له‌یه‌كتر كۆبكه‌ینه‌وه و ئه‌وه‌ش به‌رپرسیارییه‌تی من و هه‌موومانه، فیفا جیهان یه‌كده‌خات و ئێوه‌ش یارمه‌تی ئه‌و یهكخستنه ده‌ده‌ن.
دۆناڵد ترەمپ هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئێران راگەیاند
لە لایەكی دیكەیشەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە نوێترین لێدوانی دا لەبارەی بەشداریكردنی ئێران لە مۆندیالی 2026 رایگەیاند ئەگەر جیانی ئینفانتینۆ بیەوێت ئێران بەشداریی مۆندیال بكات با بەشداریی بكات.
بە پێكەنینەوە گوتیشی: ئەگەر ئێران ببێتە پاڵەوان نیگەران دەبم و ئەوەش شتێكی خراپە.
ئیتاڵیا لە شوێنی ئێران بەشداریی لە مۆندیال دەكات؟
هه‌فته‌ی رابردوو له پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو پاولۆ زامبۆلی نێرده‌ی ئه‌مریكا پێشنیاری كرد ئیتاڵیا له شوێنی ئێران به‌شداری له مۆندیال بكات، به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌مریكا هاته سه‌ر خه‌ت و له رێگه‌ی ماركۆ رۆبیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند پێشوازی له یاریزانانی ئێران ده‌كه‌ین و هیچ كه‌سیش له بری ئه‌وان به‌شداری له مۆندیال ناكات.
پێشتریش فاتیمه مهاجه‌رانی گووته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران رایگه‌یاندبوو هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ئاماده‌كاری ده‌كات به‌شدارییه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندانه له مۆندیال بكات و گوتیشی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌لبژارده‌كه‌یان زۆر باش به‌ڕێوه‌چووه و بێگومانن له‌وه‌ی ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست ده‌هێنن.
بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی ئێران پێشوه‌خته گه‌شتی ئه‌مریكا بكات و له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا و له شاری تۆكسۆن كه‌مپێكی مه‌شقی بكاته‌وه، دواتریش به‌شداری له مۆندیالی 2026 ده‌كات كه ئێران كه‌وتووه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م و هاوشانی نیوزله‌ندا، به‌لجیكا و میسڕ ركابه‌ری ده‌كات و له كۆی سێ یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانیش دوو یاریی له كالیفۆرنیا و یارییه‌كیش له واشنتۆنی ئه‌مریكا ده‌كات.