ترەمپ: ئێران پەرۆشە بۆ رێککەوتن
ترەمپ رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانیان لە 82٪ کارگەکانی درۆنی ئێرانیان لەناوبردووە و هەروەها ئێران بە پەرۆشە بۆ رێککەوتن.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 30ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: بەهۆی هێرشەکانیان لە 82٪ کارگەکانی درۆنی ئێرانیان لەناوبردووە و هەروەها لە 90٪ کارگە مووشەکەکانیشیان لەناو بردووە.
ترەمپ جەخت لەوە کردەوە، رێگە نادەین ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت و زۆر بەپەرۆشە بۆ رێککەوتن، چونکە دۆخیان زۆر خراپە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە دا، کێشەیەکمان لەگەڵ ئێران هەیە، زۆربەی سەرکردەکان لەناوچوونە، نازانین سەرکردەکانی ئێران کێن.
دەربارەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران، گوتی: دەبوو سەرۆکەکانی پێش من هێرشیانبکردایەسەر ئێران، ئەگەر هێرشم نەکردبایە ئەوا ئێران دەبووە خاوەنی چەکی ئەتۆم.
ترەمپ جەخت لەوە دەکاتەوە، ئابووری ئێران وێران بووە.