ئامار: ڤینیسیۆس بەبێ ئێمباپێ و لەگەڵ ئێمباپێ
زۆرێک لە هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید پێیانوایە کێشە لە نێوان هەردوو ئەستێرەی یانەکەیان کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر هەیە، بۆیە ئامارێک بڵاوکراوەتەوە باس لە یاریکردنی هەردوو یاریزان بە یەکەوە و بەبێ یەکتری دەکات.
پێدرۆ مارتن رۆژنامەنوسی ئیسپانی لە ڕادیۆی کۆپێ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە ئامارەکەش دەڵێت. ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریاڵ مەدرید ئەو کاتەی لەگەڵ ئێمباپێ پێکەوە یاری دەکەن، توانیویەتی 12 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات، هەروەها ئەو ئامارەشی بڵاوکردووەتەوە کاتێک ڤینی بەبێ ئێمباپێ یاریی دەکات تەنها 9 گۆڵی بەبێ ئەو یاریزانە تۆمارکردووە.
0-2 Espanyol-Madrid Minuto 66 Otro gol de Vinícius, ahora después de una pared con Bellingham.
— Pedro Martin (@pedritonumeros) May 3, 2026
21 goles de Vinícius con el Madrid en esta temporada:
12 con Mbappé en el campo
9 sin Mbappé en el campo
لەلایەن خۆیەوە سێرجیۆ ڤالێنتین لە ڕادیۆی (esradio)، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەویش ڕێژەی سەرکەوتنەکانی ڕیاڵ مەدریدی بڵاوکردەوە لە کاتی بەشداریی دووانەی ڤینیسیۆس و ئێمباپێ و لە کاتی ئامادەنەبوونی یەکێکیان.
ئەو ڕۆژنامەنووسە نووسیویەتی سەرکەوتنەکانی ڕیاڵ مەدرید کاتێک تەنیا مباپێ یاری دەکات: 68% بووە و هەروەها سەرکەوتنەکانی یانەکە کاتێک تەنیا ڤینیسیۆس یاری دەکات 67% بووە. هەروەها سەرکەوتنەکانی یانە شاهانەکە کاتێک هەردوکیان پێکەوە یاری دەکەن: 61% بووە.
Os voy a dar un dato:
— Sergio Valentín (@Sergivalentin_) May 3, 2026
Victorias del Real Madrid cuando solo juega Mbappé: 68%
Victorias del Real Madrid cuando solo juega Vinicius: 67%
Victorias del Real Madrid cuando juegan los dos: 61%