بۆ یەکەمجار نهێنیەک لەسەر پەیوەندی نێوان پێرێز و رۆناڵدۆ ئاشکرا دەبێت

رۆناڵدۆ - پێرێز
رۆناڵدۆ - پێرێز

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تەممووزی ساڵی 2009 پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید کرد. ئەو یاریزانە توانی مێژوویەکی گەورە لەگەڵ یانە شاهانەکە بنوسێتەوە، بەڵام ئەوەی زۆر کەس نایزانن ئەوەیە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکە خەریک بوو ئەم گرێبەستە تێکبدات، لە کاتێکدا یاریزانە پورتوگالییەکە پێشنیارێکی یانەی بارسێلۆنای بە پارەیەکی زۆرتر بەردەست بوو .

رامۆن کالدرۆن سەرۆکی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید، لە دوایین چاوپێکەوتنی لە پۆدکاستی یوتیوبی 'Ingenios' بەم شێوەیە باسی گرێبەستەکە دەکات و دەڵێت '' بارسێلۆناە گرێبەستێکی گرانبەهاتری پێشکەش بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد و دۆن نزیکبوو لەوەی پەیوەندی بەو یانەیە بکات و لەگەڵ مێسی یاری بکات. ئەو کاتە سێ ئالێکس فێرگسۆن راهێنەری مانچێستەر یونایتد پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێمە باش نەبوو، کاتێک زانی کریستیانۆ دەیەوێت بڕوات و لەگەڵ من گەیشتووەتە ڕێککەوتن پێیگووت باشە تۆ دەڕۆیت، بەڵام باشتروایە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکەیت، کریستیانۆش لە وەڵامدا پێیگووت نەخێر نەخێر من بەڵێنم بە ڕیاڵ مەدرید و ڕامۆن کالدرۆن داوە و دەچمە ئەو یانەیە ''.

کالدرۆن سەرۆکی ئەو کاتەی یانەی ریاڵ مەدرید لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت '' مەبەستم هیچ شتێک نیە و ئەوەی یاریزانەکەی راکێشا ناوی ریاڵ مەدرید بوو، بەڵام کاتێک فلۆرێنتینۆ هات و ئەو گرێبەستەی بینی، نەیویست جێبەجێی بکات و نەیویست بیباتە فیدراسیۆن هەموو هەوڵێکیدا رێگری لەو گواستنەوەیە بکات. پێرێز یەک کێشەی هەیە و نایەوێت دان بەوەدا بنێت کە یاریزانێک کە خۆی نەیھێناوە بەو شێوەیە سەرکەوتوو بێت ''.