عەلی زەیدی کارنامەی حکوومەتەکەی رادەستی هەیبەت حەلبووسی کرد

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: کارنامەی حکوومەتم پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان کرد.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئایاری 2026، کارنامەی وەزاری حکوومەتی نوێی عێراقی پێشکەش بە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان کرد. 

هەروەها رایگەیاندووە، کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ دەخرێتە بەر دەستی سەرجەم پەرلەمانتارانی عێراق بە مەبەستی پێداچوونەوە و رەچاوکردنی وردەکارییەکان، بڕیاریشە دواتر ناوی سەرجەم کاندیدانی پۆستە وەزارییەکانیش پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان بکرێن.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی کردووەتەوە بۆ ئەوەی حکوومەت دەنگی متمانە وەربگرێت و بەرنامەی وەزارییەکەی پەسەند بکرێت.

دووپاتیانکردووەتەوە کە ئەم بەرنامەیە لە چوارچێوە دەستوور و یاسا دەبێتە بناخەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ.